حکومەتی تورکیا داوای یارمەتی لە ئەمەریکا دەکات تاکو بتوانێت جەنگی دژ بە داعش لە سووریا بکات.

حکومەتی تورکیا داوای یارمەتی لە ئەمەریکا دەکات تاکو بتوانێت جەنگی دژ بە داعش لە سووریا بکات.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرایکردووە: "حکومەتی تورکیا داوای لە ئەمەریکا کردووە، پشتگیری سەربازیی، ئاسمانیی، گواستنەوە و لۆجیستی پێشکەش بکات تاکو بتوانێت بەرپرسیارەتی جەنگی دژ بە داعش لە ئەستۆ بگرێت".

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەوان جەنگی دژ بە داعش لە سووریا ناکەن و ئەو ئەرکە بۆ تورکیا جێدەهێڵن، بەڵام تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە مەرجی خۆی هەیە.

پێشتریش، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاندبوو کە سوپای تورکیا هێرشدەکاتە سەر هێزەکانی یەپەگە لە منبج و چاوەڕێی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، ئەمەش وایکرد مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڵێت: "گەرەنتیمان لە تورکیا دەوێت کە کوردەکان رەشەکوژ نەکات".





K24
Top