ئومێد دەكەین و هیواخوازین رووسیا بمانگەیەنێتە ڕێكەوتنێك لەگەڵ سەرۆك بەشار ئەسەد
بەدران چیاكورد راوێژكاری ئیدارەی خۆجێی پەیەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان (باڵی سووریای پەكەكە)، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) ئاشكرای كرد كە ئیدارەی خۆجێی پەیەدە چاوی لە دەستی رووسیایە، بۆ ئەوەی ڕژێمی ئەسەد قایل بكات ڕێكەوتنێكیان لەگەڵدا بكات.
چیاكورد ئاماژەی بەوە داوە كە نەخشەڕێگەیەكیان پێشكەشی بەرپرسانی رووسیا كردووە و چاوەڕێن وەڵامیان بدرێتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەم نەخشەڕێگایە ڕێكەوتنێكیان بۆ لەگەڵ سووریادا ئیمزا بكەن.
بەرپرسەكەی پەكەكە ئاماژەی بەوە داوە كە نەخشەڕێگەكە بۆ ئەوەیە سووریا قایل بكەن سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان لە هێرشی توركیا بپارێزێت. هەروەها ڕێگەیەك بدۆزرێتەوە بۆ یەكخستنەوە دەسەڵاتەكان لە سووریادا، داهاتەكانیش بە شێوەیەكی دادوەرانە بەسەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریادا دابەش بكرێت.
بەرپرسەكەی پەكەكە رایگەیاندووە كە ئەوان ئامادەن بە هەر نرخێك بێت لەگەڵ ڕژێمی دیكتاتۆری ئەسەد ڕێك بكەون، ئەگەرچی ئەم ڕێكەوتنە ئەمەریكاش تووڕە دەكات.
باسنیوز
