پارتێكی گه‌وره‌ی توركیا پشتگیری له كاندیدی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په، بۆ چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكی پارتی باش كۆبووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆ ئه‌نكه‌را و ئیسته‌نبۆڵ، پارتی باش هیچ كاندیدێكی نابێت و پشتگیری له كاندیدی جه‌هه‌په ده‌كات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا، جه‌هه‌په‌ش چه‌ند شارێك و ناوچه‌یه‌ك بۆ پارتی باش به‌جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستە به ئاشكرا باس له‌و رێككه‌وتنه نه‌كراوه، به‌ڵام ئاكشه‌نه‌ر له لای چه‌ند كه‌سێك و رۆژنامه‌نووسێك باسی له‌وه كردووه كه كاندیدیان بۆ ئه‌نكه‌را نابێت و پشتگیری له كاندیدی جه‌هه‌په ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه، هه‌ده‌په‌ش ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌نكه‌را و ئیسته‌نبۆڵ هیچ كاندیدێكی نه‌بێت و پشتگیری له كاندیدی جه‌هه‌په بكه‌ن، چونكه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌یانه‌وێت شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ و ئه‌نكه‌را له ده‌ستی ئاكپارتی بهێننه ده‌ره‌وه.
باسنيوز
