ژمارەیەک گەشتیار بە رووداوێکی شەمەندەفەر لە دانیمارک بوونە قوربانی

 ژمارەیەک گەشتیار بە رووداوێکی شەمەندەفەر لە دانیمارک بوونە قوربانی
بەهۆی رووداوێکی شەمەندەفەرەوە، ژمارەیەک گەشتیار لە نێوان دوو دورگەی دانیمارک، بوونە قوربانی.

رووداوەکە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2-1-2019 لە سەر پردی (ستووربیڵت) لەنێوان هەردوو دورگەی زیلاند و فین، رووی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی چەند کەلوپەلێک لە شەمەندەفەرێکی بارهەڵگرەوە رووی داوە، کە دواتر شەمەندەفەرێکی گواستنەوەی کەلوپەل بە سایدی بەرامبەردا تێپەڕیوە و بووەتە هۆی وەستانی لەناکاوی شەمەندەفەرەکەی دواتر.

ئەگەرچی تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام زانیارییە میدیاییەکان باس لە گیان لەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە دەکەن.











باسنيوز
Top