برێت مەکگۆرک پەیامی ماڵئاوایی بڵاو کردەوە
ئەمرۆ دووشەممە 31/12/2018، برێت مەکگۆرک لە دواین ڕۆژی کارکردنی پەیامێکی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاو کردەوە و تێیدا ڕای گەیاندووە. "ئەمڕۆ دواین ڕۆژی کارکردنم بوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەنها هیوای باشی بۆ هاوکارانم دەخوازم کە لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا کار دەکەن بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتە مەزنەکەمان، دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ من کە لەگەڵ ئەواندا کارم کرد".
ئێوارەی رۆژی شەممە 22/12/2018، برێت مەکگۆرک دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستی نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ڕاگەیاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) لەبارەی دەست لەکار کێشانەوەی برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی خۆی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگەیاندووە، ”من ئەو ناناسم“.
باسنيوز
