رووسیا و تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان رێک دەکەون

 رووسیا و تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان رێک دەکەون
سەرچاوەیەک لە رۆژئاوای کوردستانەوە ناوەڕۆکی رێککەوتنی رووسیا و تورکیای لەبارەی ئەو بەشەی کوردستان و سووریا، ئاشکرا کرد.

رۆژی شەممە 29-12-2018، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆ لەگەڵ مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، کۆ بوونەوە.

ئەو سەرچاوە سیاسییە، کە لەبەر هەستیاریی بارودۆخەکە داوای کرد ناوەکەی بڵاو نەکرێتەوە، رايگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ دژی داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان بووە لەلایەن سوپای تورکیاوە.

هەروەک ئەو سەرچاوەیە باسی کرد، وەزیری دەرەوەی رووسیا داوای کردووە ئەنقەرە دان بەخۆیدا بگرێت تا ئەوکاتەی مۆکۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) بە کشانەوە و جێگرتنەوەی ناوچەکانیان بە تەواوی لەلایەن رژێمی سووریاوە، رازی دەکات.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لاڤرۆڤ و چاویشئۆغڵو رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەبارەی منبج و شارەکانی رۆژهەڵاتی رووباری فورات کردووە و چاوەڕێی واژۆکردنی رێککەوتنەکەن لەلایەن رەجەب تەرییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا.











باسنيوز
Top