ئێلەگ زەردەکان شانۆیەکی سەربڕینی ماکرۆن ساز دەکەن
ئەمڕۆ شەممە 29-12-2018، هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا سێ کەسیان بە تۆمەتی دادگاییکردن و سەربڕینی ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکەیان، دەستگیر کرد.
ئەو خۆپیشاندەرە ئێلەگ زەردانە هەفتەی رابردوو لە شاری ئەنگۆلیم لە رۆژئاوای فەرەنسا بووکە شووشەیەکیان لەسەر شێوەی ئیمانوێڵ ماکرۆن دروست کردبوو و لەسەر شەقام شانۆیەکیان بۆ دادگاییکردنی رێکخستبوو و دواتر سەریان بڕی و سووتاندیان.
سێ کەسەکە، کە یەکێکیان ژن بووە، بە تۆمەتی هاندانی تاوان و کردەی توندوتیژی دەستگیر کراون.
لە ناوەڕاستی مانگی 11ـی 2018ـەوە هاووڵاتییانی فەرەنسا دژی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی خۆپیشان دەکەن و هەموویان چاکەتێکی فسفۆرییان لەبەر کردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دوای بڕیارێکی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دێتل کە بڕیاری دابوو باجی سەر سووتەمەنی بەرز بکاتەوە، بەو مەبەستەی خەڵک زۆرتر ئەو هۆکارانەی گواستنەوە بەکار بهێنن، کە دۆستی ژینگەن.
باسنيوز
