وڵاتێکی عەرەبی دوای شەش ساڵ باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق دەکاتەوە

وڵاتێکی عەرەبی دوای شەش ساڵ باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق دەکاتەوە
وڵاتێکی عەرەبی دوای شەش ساڵ باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکاتەوە.

فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی رژێمی سووریا بە رۆژنامەی (وەتەن)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رژێمەکەی پێشوازیی لە کردنەەی باڵیۆزخانەی هەر وڵاتێکی عەرەبی لە دیمەشق، دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-12-2018، باڵیۆزخانەی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو لە دیمەشق کرایەوە.

دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا، لە ساڵی 2012 ئیمارات هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان، باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق داخست.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.

بەھۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتووەتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی زۆری شار و ناوچەکان، زیاتر لە پێنج ملیۆن ھاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیھان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز
Top