پەرلەمانی ئەڵمانیا ھێزەكانی توركیا بە داگیركەر ناودەبات

پەرلەمانی ئەڵمانیا ھێزەكانی توركیا بە داگیركەر ناودەبات
فەرمانگەی خزمەتگوزاری پەرلەمانی ئەڵمانیا، راپۆرتێکی نۆ لاپەڕەیی ئامادەکردووە و بە گوێرەی راپۆرتەکە، جێگیربوونی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکانی عەفرین، ئەعزاز، باب و جەرابلوس لە سووریا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان داگیرکارییە.

مانگی ئاداری رابردووش فەرمانگەی خزمەتگوزاری پەرلەمانی ئەڵمانیا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردبوو، کە تورکیا هەڕەشەکانی سووریا بۆ سەر وڵاتەکەی دیاری نەکردووە و ئۆپەراسیۆنەکانیان پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.

ئەمە لە كاتێكدایە ترەمپ بڕیاری كشناوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا داوە. لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ھێزەكانی دیموكراتی دیموكرات (ھەسەدە) رایانگەیاندووە لە دوای بڕیارەكەی ئەمەریكا توركیا ھێزی زیاتری ھێناوەتە سەر سنوورەكان بۆ ھێرشكردنە سەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان و سووریا.




K24
Top