بۆ یه‌كه‌م جاره دوو سه‌رۆكى وڵاتێك له دادگا به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌گرن
شایه‌تیدانى موباره‌ك (چواره‌م سه‌رۆكى میسڕ له‌دواى محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر سادات له 14ى ئۆكتۆبه‌رى 1981 تا 11ى شوباتى 2011) له‌كاتى دادگاییكردنى مورسى (پێنجه‌م سه‌رۆكى میسڕ له 24ى حوزه‌یران له‌هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وت و له 30ى ته‌موزى 2012 ده‌ستبه‌كار بوو تا له 2013 به كوده‌تا لابرا) هات، كه له دۆسیه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر چه‌ند گرتووخانه‌یه‌ك له سه‌رده‌مى ڕۆژانی دوایی ده‌سه‌ڵاته‌كانى موباره‌ك، دادگایی مورسى و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوان موسلمین، ده‌كرێت.
كاتێك پرسیار له موباره‌ك كرا له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌ى به‌رنگارى ئیسلامی (حه‌ماس) له ڕێگه‌ى توونێلهكانهوه له فه‌ڵه‌ستینه‌وه بۆ میسڕ په‌ڕیونه‌ته‌وه و ئایا ده‌وڵه‌ت به‌وه‌ى زانیوه، سه‌رۆكی پێشووترى مسڕ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره‌ى ڕه‌ت كرده‌وه.
موباره‌ك ڕای گه‌یاند، كه شایه‌تیدانى پێشێلكارییه بۆ پاراستنى زانیارى نهێنی له‌باره‌ى ئاسایشی وڵاته‌وه، بۆیه داواى كرد عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكى وڵات و سوپاى میسڕ ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر ئاشكراكردنى زانیارییه‌كانى ئه‌و دۆسیه‌یه.
له‌و دۆسێیه‌دا، مورسى و 28 له‌سه‌ركرده‌كانى ئیخوان موسلمین تۆمه‌تبار كراون، پێشتر دادگای تاوانه‌كانى قاهیره له 2015 سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ مورسى و محه‌ممه‌د به‌دیع، ڕابه‌رى ئیخوان موسلمین و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانى دیكه‌ى ئه‌و حزبه ده‌ركرد، بهڵامك له ساڵى 2016، دادگایه‌كی دیكه ئه‌و سزایانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه و بڕیارى دووباره دادگاییكردنهوهى دا.
باسنيوز
