گه‌ره‌نتی چییە ئه‌سه‌د دژی كورد مێژوو دووباره ناكاتەوە؟
ئه‌ندرێی چوپریگن، شاره‌زای سه‌ربازیی لە مۆسكۆ راگەیاند: پێموانیه ئەو بڕیاره‌ی ترەمپ رێگه بۆ توركیا خۆشبكات بۆهێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان له سووریادا، چونكه هیچ رێكه‌وتنێكی واژوو كرا‌و نییه له‌نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌دا، بۆیه توركیا له‌م ئان و ساته‌دا نیازی هێرشكردنی نییه، كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مەریكییه‌كانیش له سووریا، په‌یوه‌ندی به به‌ڵێنی ترەمپه‌وه هه‌یه له هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، كه به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك، هێزه‌كانی له سووریا و ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه، ئێستاش به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیده‌باته سه‌ر. به‌ڵام نابێت كورده‌كان هێنده خۆشباوه‌ڕبن و پشت به وڵاتانی دیكە ببه‌ستن، له لایه‌كی تریش ده‌بێت هێزه كوردییه‌كان له‌نێوخۆیاندا یه‌كگرتووبن و خۆشیان به دووربگرن له په‌كه‌كه، پاشان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ونه گفتوگۆی جددی له‌باره‌ی فیدرالیزم، چونكه ئێستا هه‌ڵوێستی ئه‌سه‌دیش گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه و مۆسكۆش پشتگیری له سیسته‌مێكی فیدراڵی بۆ سووریا ده‌كات".
به‌رپرسانی رووس به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه‌ده‌كرده‌وه، كه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌سووریادا قه‌یرانه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه، په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته رۆژهه‌ڵاتناسێك پێیوایه ده‌رچوونی ئه‌مەریكا له سووریا ململانێكان هێورتر ده‌كاته‌وه.
كه‌سته‌نتین تروێڤسێڤ، رۆژهه‌ڵاتناس دەڵێت: "گومانی تێدا نییه كه ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له سووریا، هاوكارده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكان له یه‌كترنزیك ببنه‌وه و قه‌یرانه‌كه زووتر چاره‌سه‌ر بێت، به‌ڵام به مه‌رجێك كورده‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكبكه‌ون، چونكه قه‌یرانی سووریا به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، بۆیه رووسیا به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه و پێشتریش ته‌نیا وڵات بوو كه پرسی كوردی ورژاندووه و پشتگیری لێكردووه، به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ به‌شداری پێكردنی كورده‌كان له دانوستاندنه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا".
دوای بڕیاره‌كەی ترەمپ، زۆر له كاربه‌ده‌ستانی رووس رێنمایی هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه، شاره‌زایه‌كی سیاسی ده‌ڵێت "ئه‌ی چ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه كه ئه‌سه‌د هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره نه‌كاته".
ئیقبال دورره، شاره‌زای سیاسی لە رووسیا بە كوردستان24 راگەیاند: "له‌وباوه‌ڕه‌دانیم ئه‌مەریكا له سووریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێته‌وه، چونكه ئه‌نجامی ئه‌م كاره ده‌بێته هۆی لاسه‌نگ بوونی هه‌ژموونی ئه‌مەریكا له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها تائێستا ئه‌مەریكا له پڕۆژه‌ی نوێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره پاشگه‌ز نه‌بووته‌وه. پاشان راسته بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆرخراپه، به‌ڵام ئایا گه‌ره‌نتی چییە كه ئه‌سه‌د مێژوو دووباره ناكاته‌وه له‌دژی كورد؟ بۆیه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی هاتووەته پێش، پێویسته هێزه‌كانی یه‌په‌گه و پێشمه‌رگه‌ی رۆژ هاوپه‌یمانیه‌ك پێك بهێنن و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه بكه‌ونه گفتوگۆ، چونكه ته‌نیا ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندییان دایه".
K24
