ئیبراهیم كاڵن: هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا، بوێری ئه‌وه‌یان نییه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا
ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا، بوێری ئه‌وه‌یان نییه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا كه له خاڵه‌كانی چاودێری پارێزگای ئیدلبن، ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌نگاو بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هێزه‌كانمان بنێن، دنیایان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخێنین".
له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی توركیا له پارێزگای ئیدلبی سووریا گووتی: "له راستیدا ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران رێككه‌وتنمان هه‌یه، هه‌ر سێ وڵاتی ده‌سته‌به‌ری ئاشتی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌وان ده‌ڵێن گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ته‌واو كردووه، 12 خاڵی چاودێری به هه‌موو پێویستییهكانییهوه له‌لایه‌ن سهربازهكانمانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و پاڵپشتی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك".
هه‌روه‌ها كاڵن گووتی: "رژێمی سووریا بوێری ئه‌وه‌ی نییه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی وڵاته‌كه‌مان كه له‌و خاڵانه‌ی چاودێریدان، چونكه باش ده‌زانن هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی توركیا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دنیایان به‌سه‌ردا بڕوخێنین".
K24
