دۆناڵد تره‌مپ : برێت مه‌كگۆرك و به‌رپرسیار و تۆمەتبارە له ناردنى نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار بۆ ئێران
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه مه‌كگۆرك له‌لایه‌ن سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكاوه، بەرپرسیاربوو لە ناردنی 1.8 ملیار دۆلاری كاش به فڕۆكه بۆ ئێران.
ڕونیكردووه‌ته‌وه، كه ناردنى ئه‌و پاره‌یه، وەک بەشێک بووه لە "ڕێککەوتنە ئەتۆمییە مەترسیدارەکەی ئێران" کە لەلایەن سیناتۆر بۆب کۆرکەوه پەسەند کرا و لە ئێستادا کۆتایی پێهاتووە.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا، برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەڵەتی دژی داعش، دەستی لەکار کێشایەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی "Associated Press"ی ئەمریکی، مەکگۆرک بڕیارەکەی دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ کێشانەوەی هێزەکانی لە سووریا، مەکگۆرک وەک دژایەتییەک بۆ ئەم بڕیارە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە و چووه‌تە ڕیزی وەزیری بەرگیری جەیمس ماتیس، كه ئه‌ویش پێشتر ده‌ستى له‌كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه.
باس‌نیوز
