پەرلەمانتارێک داوای دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی دوو دەزگای راگەیاندن دەکات

 پەرلەمانتارێک داوای دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی دوو دەزگای راگەیاندن دەکات
پەرلەمانتارێک داوای دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی ئاژانسێکی هەواڵ و کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی، دەکات.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی، ئەلێکس کۆڵ خینیلتۆن، پەرلەمانتاری پارتی لیبڕالیی دیموکراتیی بەریتانیا رایگەیاندووە، نووسینگەی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی لە شاری ئێدینبۆرگ ”شەڕی زانیارییەکان“ لە دژی بەریتانیا، دەکات.

ئەلێکس کۆڵ خینیلتۆن داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کردووە دەست بەسەر کەلوپەلەکانی سپۆتنیک و کەناڵی (RT)ی رووسیدا بگرێت، بۆ راگرتنی کاری میدیای رووسی لە بەریتانیا.











باسنيوز
Top