سعودیە: پاڵپشتیی ئەلبانیا لە دژی ئێران دەکەین
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (واس)ی سعودی، کە ئەمڕۆ شەممە 22/12/2018، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاندووە، ئێران پاڵپشتیی تیرۆر دەکات و لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە ”بە جددی“ کار لەگەڵ ئەو مەترسییە بکات.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ ئەلبانیا لە دژی ئێران راگەیاندووە و ئەو وڵاتەیبە ”کۆماری ئەلبانیای برا“ ناوبردووە.
رۆژی چوارشەممە 19/12/2018، وەزارەتی دەرەوەی ئەلبانیا دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری ئێرانی لە وڵاتەکەی، بەهۆی ”سوودوەرگرتن لە پێگەی دیپلۆماسی بۆ دەستوەردان لە چالاکییە ئەمنییەکانی ئەلبانیا“، راگەیاند.
ئەلبانیا وڵاتێکی مسوڵماننشینی بەلقانە و کەوتووەتە باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا.
باسنیوز
