رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی سووریا دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمەریكای قایل كردووە.
مارک کمیت، جێگری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: "پێم وایە ئەردۆغان سەرۆك کۆماری توركیا، لەبارەی پلانەکانی پەیوەندیدار بە سووریا، ترەمپ-ی قایل کردووە بەوەی کە دەبێت پەیوەندی دوور مەودا لەگەڵ تورکیا لەبەرچاو بگیرێت".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لە دوای ئەوەی تورکیا لە ساڵی 2002 رێگەی بە ئەمەریکا نەدا لە خاکی خۆی بەرەو عێراق بچێت، پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بارگرژی تێکەوتبوو، ھاوکات پشتیوانی واشنتن لە فەتحوڵڵا گولەن و یەپەگەش کاریگەری لەسەر ئەو پەیوەندیانە دروست کردووە".
مارک کمیت، دەڵێ: "پێموایە بڕیاری ترەمپ لەبارەی کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا زۆر زیرەکانەیە. تورکیا بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگە. ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ دووبارە بەدەستھێنانەوەی تورکیا".
ئەوە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە ھێزەكانی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا بكشێنەوە و ئەمەش كاردانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە لێكەوتەوە و رۆژێك دوای بڕیارەكە جيمس ماتيس دهستلهكاركێشانهوهى له پۆستهكهى راگهياند. ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لەبارەی بڕیارەكەی ترەمپ رایگەیاند، كە ئەو بڕیارە كاریگەری نەرێنی لەسەر شەڕی داعش دەبێت كە ھێشتا ھێزەكانیان لە شەڕی سەختدان لەگەڵ چەكدارانی داعش.
K24
