ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر کەشتییەکی ئەمریکی

 ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر کەشتییەکی ئەمریکی
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مووشەک هێرش دەکاتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، درەنگانی شەوی هەینی 21/12/2018، سوپای پاسداران مووشەکەکانی لە کەشتییە جەنگییەکانیەوە، کە ژمارەیان 30 کەشتی دەبوو، لە کەنداوی عەرەبییەوە هەڵداوە.



مووشەکەکان لە نزیک کەشتی جەنگیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی (جۆن ک. ستینیس) کەوتوونەتە خوارەوە.



ئەو کەشتییە ئەمریکییە دوای کشانەوەی ئەو وڵاتە لە رێککەوتننامەی ناوکی نێردراوەتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی.



شەوی 8/5/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد.



رێککەوتنی ناوکیی ئێران و وڵاتانی پێنج + یەک لە سەرەتای نیسانی 2015 لە شاری لۆزان لە سویسڕا واژۆ کرا، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە ئێران دەستبەرداری دروستکردنی چەکی ناوکی دەبێت و ئەمریکاش سزاکانی لەسەر ئەو وڵاتە سووک دەکات.



وڵاتانی پێنج + یەک بریتین لە پێنج وڵاتی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (ئەمریکا، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا و چین) و ئەڵمانیا پێک دێت.




باسنیوز
Top