توركیا بەپشتیوانی ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سەر مەنبج ئه‌نجام دەدات
شوكرو ئهلێكداغ سه‌ركۆنسوڵی خانه‌نشینكراوی توركیا له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (سۆزجو)ی توركی، پێیوایه توركیا ناتوانێت یه‌په‌گه له رۆژئاوا نه‌هێڵێ، چونكه ئه‌مریكا لەمپەرێكی گه‌وره‌یه له به‌رده‌میدا.
ئاماژه‌ش بەوە ده‌دات كە ره‌نگه رێكه‌وتنێك هه‌بێت له نێوان توركیا و ئه‌مریكا تا توركیا بتوانێت ئۆپه‌راسیۆنێكی سنووردار ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لێوه ده‌كات، چونكه ناتوانێت بۆ له‌ناوبردنی یه‌په‌گه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجام بدات.
گوتیشی "ره‌نگه هێزی توركیا بچێته گرێسپی و له‌وێوه 15 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی بكات، ئه‌مه‌ش بۆ راكێشانی سۆزی رای گشتیی توركیا گرنگه".
باسی له‌وه‌ش كرد كە ره‌نگه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ هێنانه‌وه‌ی گۆڕی سوله‌یمان شاش بێت، كه له‌به‌ر ترسی گرووپی تیرۆریستی داعش له 2015 مه‌زاره‌كه‌ی بۆ لادێی كێشمه گواسترایه‌وه و ئێستە توركیا ئه‌و مه‌زاره ده‌باته‌وه شوێنی خۆی، ئه‌مه‌ش وه‌كو سه‌ركه‌وتنێك به‌رای گشتی ده‌فرۆشنه‌وه.
زۆرێك له چاودێرانی سیاسیی توركیا پێیانوایه ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مجاره‌ی توركیا وه‌كو ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ئاسان نابێت، چونكه ئه‌مریكا به‌ئاشكرا له‌لایه‌ن كۆنگرێس و پنتاگۆنه‌وه توركیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه له رۆژهه‌ڵاتی فورات نزیك نه‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌دان تۆن چه‌كی قورس و سووكی داوه‌ته یه‌په‌گه، ئه‌سته‌مه رێگه بدات ئه‌و هێزه به‌ده‌ستی توركیا بتوێته‌وه و له سووریا نه‌هێڵدرێت.
باسنيوز
