ئەو كەسەی ناردنی چەكی توركیای بۆ داعش ئاشكرا كرد دەبێتە كاندید
ئێردهم گویل رۆژنامه‌نووسی دیاری رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی، له ساڵی 2015 راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه كه توركیا چه‌ندین بارهه‌ڵگری له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ داعش ناردووه، پاشان داواكاری گشتیی توركیا داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرد و بۆ ماوه‌ی ساڵێك گیرا و پاشان به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
رۆژنامه‌ی (پۆسته) له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 19_12_2018ـدا بڵاوی كرده‌وه كە پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په به‌نیازه ئێردهم گویل بكاته كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی دوورگه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ.
باسی له‌وه‌ش كردووه كه هه‌موو سه‌ركرده‌كانی جه‌هه‌په لارینه‌بوونی خۆیان له‌باره‌ی ئێردهمهوه راگه‌یاندووه و ته‌نیا ماوه ناوی بڵاو بكرێته‌وه.
باسنيوز
