رووسیا هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دەکات
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (RT)، جەنەڕال ڤالێری گیراسیمۆڤ، سەرۆک ئەرکانی سوپای رووسیا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی باڵیۆزخانەی وڵاتانی جیهان لە مۆسکۆ کۆ بووەتەوە و پەیامێکی توندی پێدا ناردوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەنەڕال ڤالێری گیراسیمۆڤ رایگەیاندووە، بڵاو کردنەوەی سیستەمی مووشەکیی ئەمریکی لە وڵاتانی ئەوروپا و نزیک لە رووسیا، مەترسیی دەخاتە سەر ئاسایشی ناوچەکە.
ئەو فەرماندەیەی سوپای رووسیا هەڕەشەی کردووە و رایگەیاندووە، سیستەمی مووشەکیی ئەمریکی لە هەر وڵات و ناوچەیەک دابندرێ، ئەوا لە ئەگەری هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی نەهێشتنی دامەزراندنی سیستەمی مووشەکی، ئەو وڵات و ناوچانە دەبنە ئامانجی هێرشی مووشەکیی سوپای رووسیا.
باسنیوز
