پاسپۆرتی ئیمارات بووە بەهێزترین پاسپۆرت لە ئاستی جیهاندا
بەپێی ریزبەندییەکەی ماڵپەڕی پاسپۆرت ئیندێکس کە سەر بە کۆمپانیای ئەرتون کاپیتاڵ بۆ راوێژکاریی دارایی جیهانییە، هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیماراتی دەتوانن بچنە 167 وڵاتی جیهان.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگرانی پاسپۆرتی ئیماراتی دەتوانن سەردانی 113 وڵات بکەن بە بێ ڤیزای پێشوەخت، هەروەها 54 وڵاتیش دوای ئەوەی دەچنە وڵاتەکەوە لە فڕۆکەخانە ڤیزایان پێدەدرێت.
باسنیوز
