ئەمریکا: ڕێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم ڕابگات
مایک پێنس، دوێنێ هەینی 2018.11.30 ئاشکرای کرد: "ئێمە لە سەرتاسەری ناوچەکە هەست بە تیرۆر دەکەین، لە حەماسەوە بگرە تا حزبوڵا، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەو گرووپانە تەنیا کار و شەڕ بۆ ئێران دەکەن، ئەوان مۆرەی ئێران و ئایەتوڵاکانن کە بۆ خوێنڕشتن و ئاژاوە و پشێوی 16 ملیار دۆلاریان خەرج و تەرخان کردووە".
مایک پێنس لەو کۆبوونەوەیەدا بە ئاماژەکردن بە هێرشە مووشەکییەکانی حەماس بۆ ئسیرائیل، گوتی: "ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوەیە و دەبێ ئەو هێرشانە هەر ئێستا ڕابگیرێن".
جێگری سەرکۆماری ئەمریکا جەختیشی کردەوە: "ئەمریکا بە هیچ لەونێ ڕێگە نادات کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات".
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە بەبێ هیچ حاشاکردنێک پشتگیریی ئیسرائیل دەکەین، دۆناڵد ترەمپ لە سەفەری خۆی بۆ سعوودیە باسی لە دوو هەڕەشە کرد یەکەمیان تیرۆریزمی ڕادیکاڵی ئیسلامی و دووەم کۆمای ئیسلامیی ئێران. ئێمە هاوڕێ لەگەڵ ئیسرائیل، هەوڵی زۆزرمان لەدژی مەترسییەکانی تیرۆریزم داوە، هەروەک لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بینیومانە، تیرۆر هێشتا هەر ماوە و جیگەی مەترسییە.
باسنيوز
