کۆبوونەوەی نهێنیی بەرپرسانی ئیسرائیل و لایەنێکی ئیسلامی ئاشکرا بوو
کەناڵی دەیەمی ئیسرائیلی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، ئیسرائیل دەیەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوودان بگەڕێنێتەوە بارودۆخی ئاسایی
هەروەک کەناڵەکە بڵاوی کردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای سوودان و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە ماڵی بازرگانێکی تورک لە ئیستەنبوڵ لە تورکیا کۆ بوونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەیپەیوەندییەکانی تەل ئەڤیڤ و خەرتوم.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە ساڵی رابردوو ئەنجام دراو و ئێستا ئاشکرا بووە، بروس کاشدان، دیپلۆماتکاری ئیسرائیل و نێردەی تایبەتیی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سوودان نوێنەرایەتیی تەلئەڤیڤ کردووە و لەلایەنی سوودانییشەوە، گەورە یاریدەدەرێکی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە، نوێنەرایەتیی حکوومەتی خەرتومی کردووە.
سوودان وڵاتێکی عەرەبیی ئیسلامییە و کەتووەتە کیشوەری ئەفریقیا. وڵاتانی ئیسلامیش ئیسرائیل بە دوژمنی سەرەکیی خۆیان هەژمار دەکەن.
باسنيوز
