چاوشئۆغلو: یۆنانیش بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپای رەت كردووەتەوە
مه‌ولوود چاوشئۆغلو له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (Süddeutsche Zeitung)ی ئه‌ڵمانی ره‌خنه‌ی له بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا گرت و گوتی بڕیارەكە سیاسییه.
گوتیشی "پێشتر دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌میرتاشه‌وه بڕیارێكی تری داوه، دووه‌م ئه‌مه بڕیارێكی سیاسییه و نابێت ئه‌و دادگایه بڕیاری له‌و شێوه‌یه بدات، بۆیه ئێمه وه‌كو توركیا ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌ش كرد كە پێشتر كه‌مینه‌كان له یۆنان ویستوویانه كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه و ناوی توركی لێ بنێن، به‌ڵام یۆنان ره‌تی كردووه‌ته‌وه، بۆیه كه‌یسه‌كه چووه‌ته دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا و ئه‌ویش بڕیاری داوه كه رێگه بدرێت ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ناوه‌كه‌ی توركی بێت، به‌ڵام 10 ساڵه یۆنان بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و رەتی كردووەتەوە.
باسنيوز
