82 سه‌ربازی توركیا ده‌ستگیر كران
ئەمڕۆ هێزه‌كانی ئاسایشی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌بازێكی سه‌ر به‌هێزی ئاسمانی توركیا ئه‌نجام دا، كه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی به‌نهێنی سه‌ر بهفهتحوڵڵا گوله‌ن بن.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و سه‌ربازانه، كه ژماره‌یان 82 سه‌ربازه، بەبڕیاری دادوه‌ر بووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
هه‌ر دوێنی له توركیا 51 سه‌ربازی تری سه‌ر به‌هێزی زه‌مینی ده‌ستگیر كران كه ئه‌وانیش هه‌ر تۆمه‌تی سیخوڕیكردنیان بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن درابووه پاڵ.
باسنيوز
