سەرۆکی ئۆکرانیا کارکردن دەستووری وڵاتەکەی رادەگرێت
سەرۆکی ئۆکرانیا دەستوورەکەی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت و کار بە حوکمی عورفی رادەگەیەنێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، پێترۆ پۆرۆشینکۆ، سەررۆکی ئۆکرانیا مەرسومێکی سەرۆکایەتی دەرکردووە و تێیدا بڕیاری داوە، ماوەی 60 رۆژ کار بە حوکمی عورفی بکات.
ئەو بڕیارەی پێترۆ پۆرۆشینکۆ دوای دەستبەسەرداگرتنی سێ کەشتیی جەنگیی ئۆکرانی دێت لەلایەن سوپای رووسیاوە لە گەرووی کێرچ.
مەرسومەکەی سەرۆکی ئۆکرانیا پێویستیی بە رەزامەندیی پەرلەمانی وڵاتەکە هەیە بۆ چوونە بواری جێبەجێکردن و بە پەسەندکردنیشی لە پەرلەمان، ماوەی 60 رۆژ کارکردن بە یاسا ئاساییەکان و دەستووری وڵات، رادەگیرێت.
باسنیووز
