سعوودییە لەبەر ترەمپ هەناردەی نەوتی بۆ ئاستێکی پێوانەیی زیادکرد
سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی رۆیتەرزی ئاشکرا کردووە، سعوودییە رۆژانە 11 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و هەناردەی دەکات.
ئەمەریکا لە پشت زیادکردنی بەرهەمی نەوتی سعوودییەیە بەوەی نایەوێت سزاکانی سەر ئێران کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروستبکات و نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە تویتێکدا دڵخۆشی خۆی بە دابەزینی نرخی نەوت دەردەبڕێت و نووسیویەتی: "زۆر شتێکی باشە کە نرخی نەوت دابەزیوە(سوپاس سەرۆک ترەمپ)".
لەسەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەجۆرێک هەر بەرمیلێک نەوت بە 59 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بڕیارە ئەم هەفتەیە ترەمپ و ڤلادمیر پوتن و محەمەد بن سەلمان لە وڵاتی ئەرجەنتین لە میانی بەڕێوەچوونی دیداری جی-20 یەکببینین و تاوتوێی بازاڕی نەوت بکەن.
K24
