ئێران وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە

ئێران وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی تاران تۆمەتباركردنی لەلایەن واشنتن بە شاردنەوەی چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لە بواری بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی ھاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت، تۆمەتێكی مەترسیدارە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "تۆمەتەکانی ئەمەریکا سەربارەت بە دروست کردنی چەکی کیمیایی لە لایەن ئێرانەوە، تۆمەتێکی مەترسیدارە".

زەریف، بە توندی وه‌ڵامی ئەمەریکای داوەتەوە و دەڵێ: "ئەمریکا سەرەتا پشتیوانی هێرشە کیمیاییەکانی عێراق لە دژی ئێران بوو، بەڵام دواتر خۆی هێرشی کردە سەر عێراق".

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو نوێنەری ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی رێکخراوی قەدەخەی چەکی کیمیایی، ئێرانی بە شاردنەوەی چالاکییەکانی خۆی لە بواری بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی تۆمەتبار کردبوو.





K24
Top