پۆلیسی تورکیا نزیکەی 100 پەنابەری دەستگیر کرد

 پۆلیسی تورکیا نزیکەی 100 پەنابەری دەستگیر کرد
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا 97 پەنابەری بیانی کە بەتەما بوون لە سنوورەکانی ئەو وڵاتەوە دەرباز بن، دەستگیر کردووە.

ئاژانسی ئەنەدۆڵوو لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، 97 پەنابەری خەڵکی وڵاتانی "فەلەستین، مەراکش، ئێران، لیبیا، بەنگلادش و پاکستان" کە بەتەما بوون بە شێوەی نایاسایی سنوورەکانی ئەو وڵاتە ببڕن، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

ئەو پەنابەرانە لە ناوچەکانی "بوسناکۆی، مریچ، ئۆزۆن کۆپروو" لە پارێزگای "ئەدرنە" دەستگیر کراون و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پەنابەرانی ئەو پارێزگایە کراون.

دوای ئەوە لە سێ چوار ساڵی ڕابردوودا شەپۆلی فراوانی پەنابەر لە وڵاتانی کیشوەری ئاسیا و ئاسیای دوورەوە لە سنوورەکانی تورکیا پەڕینەوە و ڕوویان لە ئەورووپا کرد و ئەو کیشوەرەوەی ڕووبەڕووی قەیران کردەوە، یەکێتیی ئەورووپا بە دانی سەدان ملیۆن دۆلار بە تورکیا ئەو وڵاتەیان ناچار بە داخستن و کۆنترؤلی سنوورەکانی خۆی کرد، سەرەڕای ئەوەش ناوە بەناوە هەر پەنابەر لەو وڵاتەوە ڕوو لە ئەورووپا دەکەن.









باسنيوز
Top