هێرشێکی تیرۆریستی لە ئوستڕالیا پووچەڵ کرایەوە

 هێرشێکی تیرۆریستی لە ئوستڕالیا پووچەڵ کرایەوە
پۆلیسی ئوستڕالی هێرشێکی تیرۆریستی لە وڵاتەکەیدا پووجەڵ دەکاتەوە، کە. لە سەروبەندی روودان بوو.

ئەمرۆ سێشەممە 20/11/2018، پۆلیسی ئوستڕالی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سێ کەسیان بە تۆمەتی پیلاندانان بۆ هێرشێکی تیرۆریستی لە شاری مێلبۆرن دەستگیر کردووە و بەردەوامیشن لە گەڕان بەدوای کەسانی دیکەی تۆڕە تیرۆریستییەکە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە بەبێ ئاماژەکردن بە کاتی دیاریکراوی ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکە، رایگەیاندووە، ئەو سێ کەسە لە سەروبەندی ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکە بوون.

پۆلیس شوێن و تەمەنی دەستگیرکراوەکانی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە:


- تیرۆریستێکی تەمەن 30 ساڵ لە شاری داڵاس دەستگیر کراوە.

- تیرۆریستێکی تەمەن 26 ساڵ لە شاری کامبڵفێڵد دەستگیر کراوە.

- تیرۆریستێکی تەمەن 21 ساڵ لە شاری گرینفالی دەستگیر کراوە.










باسنيوز
Top