لە پارێزگایەکی تورکیا فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاھێنان کەوتە خوارەوە

 لە پارێزگایەکی تورکیا فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاھێنان کەوتە خوارەوە
لە پارێزگای (دەنیزلی)ی تورکیا، فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاھێنان کەوتووەتە خوارەوە، لێکۆڵینەوەش لە ھۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.

لەمبارەیەوە حەسەن کاراھان، پارێزگاری دەنیزلی، بە ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی تورکی ڕاگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە 19/11/2018، لە ناوچەی باشکارجی لە شارۆچکەی مەرکەزئەفەندی، فرۆکەیەکی مەشق و ڕاھێنان کەوتووەتە خوارەوە و تیمەکان ئاڕاستەی ناوچەکە کراون".

حەسەن کاراھان باسی لەوەش کردووە، کە فڕۆکەکە دوو کەسی تێدا بووە و لە فڕۆکەخانەی ئایدن چڵدرەوە فڕیوە.

ئاماژەی بەوەش داوە: "ھێشتا ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نازانرێت، کە بەھۆی کەشوھەواوە بووە، یان لەبەر ھۆکارێکی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە، ئێستا ھەوڵ دەدرێت تیمەکان بگەنە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، تیمەکانیش پێکھاتوون لە: لە فڕۆکەوانیی مەدەنی، ئافاد و چەند تیمێکی دیکە".









باسنيوز
Top