رووسیا و تورکیا و ئێران پرسی سووریا تاوتوێ دەکەن

رووسیا و تورکیا و ئێران پرسی سووریا تاوتوێ دەکەن
لە 28ی ئەم مانگە – تشرینی دووەم، ئەستانەی پایتەختی کازاخستان، سەرکردەکانی رووسیا، تورکیا و ئێران کۆدەکاتەوە.

بەگوتەی کایرات ئەبدراخمانۆڤ، وەزیری دەرەوەی کازاخستان، 28ی ئەم مانگە ئەو سێ وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا کۆدەبنەوە.

ئاشکراشیکرد، نوێنەری حکوومەت و یاخییەکانی سووریا کە بەشێکییان ئیسلامییە توندڕەوەکانن بەشداری کۆبونەوەکە دەبن، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ بەشداریکردنی هێزە کوردییەکان نەکراوە.

لە ئەیلوولی ساڵی 2017ەوە تاکو ئێستا، شاری ئەستانە چوار جار بۆتە شوێنی کۆبوونەوەی لوتکەیی سەبارەت بە چارەسەرکردنی جەنگ و کێشەکانی سووریا.


K24
Top