ڤلادیمێر پوتین سەردانی تورکیا دەکات

 ڤلادیمێر پوتین سەردانی تورکیا دەکات
سەرۆکی رووسیای فیدڕال و سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری ئیستەنبوڵ کۆ دەبنەوە و تەوەرەکانی گفتوگۆکەشیان ئاشکرا دەکرێت.



کۆشکی کرملین (کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی دووشەممە 19/11/2018 لە ئیستەنبوڵ، ئەنجام دەدرێت.



لە کۆبوونەوەکەدا، ڤلادیمێر پوتین و رەجەب تەییب ئەردۆغان تاوتوێی چەند تەوەرێک دەکەن، کە گرنگترینیان، شەڕی ناوخۆیی سووریا و پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆن.



هەر لە کۆبوونەوکەدا، سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی تورکیا بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەیری دوایین هەنگاوەکانی دروستکردنی هێڵێکی دەریایی بۆ گواستنەوەی غازی سروشتیی رووسی بۆ ئەوروپا لەڕێی تورکیاوە، دەکەن.





باسنیوز
Top