دەزگای CIA : فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی لەلایەن محەمەد بن سەلمان، دەرکراوە.
ئەمە یەکەم جارە دەزگایەکی ئەمەریکی محەمەد بن سەلمان تۆمەتبار بکات بە کوشتنی خاشقچی، لەکاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پاراستنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ سعودیە لە هەوڵدایە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا سزای بەسەر 17 تۆمەتباری کوشتنی خاشقچیدا سەپاند و دەستیگرت بەسەر سەرجەم پارە و خاوەندارێتیەکانیان لە ئەمەریکا.
جەمال خاشقچی، رۆژنامەنوسی ڕۆژنامەی واشنتنپۆست-ی ئەمەریکی بە نوسەرێكی رەخنەگری دەسەڵاتی شانشینی سعودیە ناسراوبوو، پاش ئەوەی ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ سەردانی كونسوڵخانەی سعودیەی كرد لە ئیستەنبوڵ، چارەنووسی بە نادیاری مایەوە.
هەفتەی ڕابردوو داوکاری گشتی سعودیە لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا رایگەیاند، جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژراوە و دواتر جەستەکەی پارچە پارچەکراوە و ڕادەستی "هاوکارێک" کراوە بۆ شاردنەوەی.
خەندان
