ترەمپ فەرماندەیەکی سەربازی دەکاتە باڵیۆزی ئەمریکا لە سعودیە
کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جەنەڕال جۆن ئەبی زێد، گەرماندەی سەربازیی ئەمریکا، بۆ بوون بە باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ریازی پایتەختی سعودیە، کاندید کردووە.
جۆن ئەبی زێد پێویستیی بە رەزامەندیی کۆنگرێسی وڵاتەکەی هەیە بۆ دەستبەکاربوون وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە ریاز.
ئەبی زێد لە ساڵی 1951 لەدایک بووە. باپیرانی لە لوبنانەوە بۆ ئەمریکا کۆچیان کردووە و بەهۆی ئەوەی لە زانکۆی ئوردنی لە عەممان خوێندوویەتی، زمانی عەرەبی بەباشی دەزانێت.
پێشتر بۆ ماوەیەک فەرماندەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا بووە.
ئێستا جۆزێف دەبلیو ویستفاڵ باڵیۆزی ئەمریکایە لە ریاز، کە لە ساڵی 2014 بە فەرمانی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وەک باڵیۆز دیاری کرا.
باسنیوز
