ئه‌مریكا محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له كوشتنى خاشقچی بێ به‌ریی ده‌كات
جۆن بۆڵتون، ڕاوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، له‌كاتى سه‌ردانیدا بۆ وڵاتى سه‌نگافووره، ڕای گه‌یاند: "ئه‌وانه‌ى گوێبیستى ده‌نگه تۆماركراوه‌كان بوون، ده‌ڵێن هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه كه شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان تێوه بگلێنێت".
لە رۆژی 2/ 10/ 2018ـەوە جەمال خاشقجی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعوودیە لە ئیستانبوڵ ون بووە و رۆژی شەممە 6/ 10/ 2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعوودیە کوژراوە.
دواى 18 ڕۆژ، له رۆژی شەممە 20/ 10/ 2018، ئاژانسی هەواڵی سعوودیی فەرمی، بڵاوی کردەوە، کە جەمال خاشقجی، لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەناو کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستانبوڵ بە دەست بەشەڕ هاتووە و دواتر به‌و هۆیه‌وه، گیانى له‌ده‌ست داوه.
میدیاكان و زۆرێك له وڵاتان، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی شاى سعوودیه، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه فه‌رمانى كوشتنى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ى داوه.
باسنيوز
