ئێران: کەشتییە نەوتییەکانمان لە هەموو هەڕەشەیەک دەپارێزین

ئێران: کەشتییە نەوتییەکانمان لە هەموو هەڕەشەیەک دەپارێزین
هێزە چەکدارەکانی ئێران سوورن لەسەر ئەوەی کەشتییە نەوت هەڵگرەکانیان بەرامبەر بە هێرشێک بپارێزن.

مەحمود موسەوی، جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئیسنا رایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئێستا و لە ئایندە، ئامادەن کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران بپارێزن تاکو بتوانن بە ردەوامی بە کارەکانی خۆیان بدەن".

ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران لە کاتێکدایە، ئەمەریکا هەڕەشەی لە چەند وڵاتێک کردووە کە ئەگەر بێت و سنوور بۆ کەشتییە نەوتییەکانی ئێران بکەنەوە، ئەوا دووچاری سزا و بەرپرسیارەتی دەبنەوە.

نزیکەی هەفتەیەکە ئەمەریکا سزا نەوتییەکانی سەر ئێرانی گەڕاندۆتەوە، بەڵام بەهۆی بەخشینی هەندێک وڵات لەو سزایانە، ئێران دەتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت و زیانی ئەوتۆی نەکردووە.






K24
Top