فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی تێک شکا

 فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی تێک شکا
فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە دەریای فلیپین تێک شکا و هێزی دەریایی ئەمریکا بەیاننامەیەک دەردەکات.



فڕۆکەکە لە جۆری F/A 18 بووە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 12/11/2018 لە ئاوی دەریای فلیپین کەوتووەتە خوارەوە.



فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و رایگەیاندووە، فڕۆکەکە تووشی کێشەیەکی میکانیکی بووە و بە دوو فڕۆکەوانەوە تێک شکاوە.



فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوو فڕۆکەوانەکە رزگار کراون و باری تەندروستییان جێگیر و باشە.




باسنيوز
Top