52 پەنابەری نایاسایی لە دەریای ئیجە دەستگیر کران
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا 52 پەنابەری نایاساییان لەناو بەلەمێک لە نزیک کەناراوەکانی ئیکنجیک لە شاری موغلا دەستگیر کردووە.
هەروەک پۆلیسی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاندووە، ئەو پەنابەرانە لە 24 عێراقی، حەوت سۆماڵی، پێنج ئەفغانی، پێنج فەلەستینی، نۆ سووری و دوو ئێرانی پێکهاتبوون.
بەهۆی شەڕ و قەیرانە دارایی و سیاسییەکانەوە، ساڵانە دەیان هەزار کەس وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەتایبەت ئەفغانستان، ئێران، عێراق، سووریا و لیبیا وڵاتەکانیان بەجێ دەهێڵن و روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.
باسنیوز
