پارتەکەی سەلیم جبوری:بریت ماكۆرك عێراقی کردووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا و بووەتە هۆی وێرانکاری لە عێراق.

پارتەکەی سەلیم جبوری:بریت ماكۆرك عێراقی کردووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا و بووەتە هۆی وێرانکاری لە عێراق.
سەرکردەیەکی پارتەکەی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق داوا لە نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەکات داوای لێبوردن لە عێراقییەکان بکات.



زیاد جەنابی، سەرۆکی کوتلەی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی عێراقی کردووەتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ رووسیا و بووەتە هۆی وێرانکاری لە عێراق.



زیاد جەنابی هەروەها رایگەیاندووە، برێت مەکگۆرک پێش پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، کە شەوی چوارشەممە 24/10/2018 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانەی پێدرا، کۆمەڵێک کۆبوونەوەی لەگەڵ کوتلە سیاسییە عێراقییەکان کرد بۆ درێژەدان بە سیاسەتی وڵاتەکەی لە عێراق، کە ”لە سەرەتای داگیرکردنی عێراقەوە لە 2003، پەیڕەوی دەکات“.



ئەو سەرکردەیەی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی داوا دەکات برێت مەکگۆرک داوای لێبوردن لە گەلی عێراق بکات و هەردوو لایەنی ئەمریکا و رووسیاش بزانن، ”سەروەریی عێراق لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە“.



پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی لە ساڵی 2018 لەلایەن سەلیم جبوری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق (2014- 2018)، دروست کرا.



باسنیوز
Top