ئیسرائیل بە پرۆژەیەکی گەورە بە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی دەبەسترێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/11/2018، یسرایل کاتس، وەزیری گواستنەوە و هەواڵگریی ئیسرائیل وتارێک لە کۆڕبەندێکی تایبەت بە گواستنەوە لە مەسقەتی پایتەختی عومان، پێشکەش دەکات.
نووسینگەی یسرایل کاتس رایگەیاندووە، لە وتارەکەیدا، وەزیری گواستنەوە و هەواڵگریی ئیسرائیل پرۆژی بەستنەوەی ئیسرائیل و دەریای ناوەڕاست، بە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی رادەگەیەنێت.
پرۆژەکە پێکهاتووە لە هێڵێکی شەمەندەفەر، کە بەندەری حەیفای ئیسرائیلییەوە دەست پێ دەکات و بە ئوردنەوە دەچێتە کەنداوی عەرەبی و بە ”هێڵی ئاشتیی هەرێمی“ دەناسرێت.
باسنيوز
