ئەمریکا: گەمارۆکانی سەر ئێران خۆراک و دەرمان ناگرێتەوە
برایان هۆک ئاشکرای کردووە ئەمریکا پاڵپشت و پشتیوانی خەڵکی ئێرانە و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕوو بە خەڵکی ئێران ڕای گەیاندووە سەرەڕای جێبەجێکردنی "گەمارۆی ئەستەم لەدژی ئێران" هاوردە و هنەاردەی خۆراک، دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و کشتوکاڵ بۆ ئەو وڵاتە قەت گەمارۆکان نایانگرێتەوە".
ڕوو لە خەڵکی ئێران گوتی: "جیاواز لەوەی لە سەرکردە و ڕێبەرەکانیان گوێتان لێ بووە، ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچکاتێ ئاڵوگۆڕە مرۆڤدۆستانەکان ناخاتە چوارچێوە و لیستەی گەمارۆکانی خۆیەوە و بانگەشەی بەرپرسانی ئێران لەمبارەوە ناڕاستە".
ڕاشی گەیاند: "ئامانجی ئەو گەمارۆیانەی ئەمریکا "گۆڕینی ڕەفتاری تێکدەرانە و سەرکوتکاران"ی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
لە ڕێکەوتی 2018/11/5 گەڕی دووەمی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەوتی نەوت و وزە و بازرگانیی ئێران و بەتایبەت 700 کەسێتی و دامەزراوە و کۆمپانیای سەر بە ئێران دەستیان پێکرد کە کاردانەوەی توندی بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی ئەو وڵاتەی لێ کەوتەوە.
باسنيوز
