توركيا: بڕيارى ئه‌مه‌ريكا دژى په‌كه‌كه زۆر دره‌نگ كه‌وتووه
دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا پاداشتى به بڕى 12 مليۆن دۆلار ته‌رخان كرد بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى سه‌باره‌ت به سێ سه‌ركرده‌ى ديارى پارتى كرێكارانى كوردستان راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا بكات.
ئيبراهيم كالن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا رايگه‌ياند، توركيا به ورياييهكى زۆره‌وه سه‌يرى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌و هه‌نگاوه دواكه‌وتووه‌ى ده‌كات، كه هه‌رچه‌نده دواكه‌وتووه، به‌ڵام خاڵى نييه له سوود، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه، ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى سه‌باره‌ت به جه‌ميل بايك و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى دوران كالكان بداته حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.
هه‌ريه‌ك له توركيا، ئه‌مه‌ريكا و يه‌كێتى ئه‌وروپا، پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك پارتێكى تيرۆريست ده‌ناسێنن.
پارتى كرێكارانى كوردستان له 1979 دامه‌زراوه و له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1984 شه‌ڕى چه‌كدارى دژى سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له ماوه‌ى نزيكه‌ى چوار ده‌يه‌ى رابردوودا، زياتر له 40 هه‌زار كه‌س له ئاكامى شه‌ڕى نێوان سوپاى توركيا و گه‌ريلاكانى په‌كه‌كه له هه‌ردوولا كوژراوون.
K24 –
