یەکێتیی ئەورووپا لە گەمارۆکاندا پشتی ئێران دەگرێت
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی (ڕۆیتەرز) ئەو وڵاتە ئەورووپییانە لەبارەی سزاکانی سەر ئێران رایان گەیاندووە: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە پارێزگاری لە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی کۆمپانیا ئەورووپییەکان و بڕیاری 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (تایبەتە بە لابردنی سزاکانی ئێران) بکەین".
هاوکات هۆکاری دیکەی پشطیوانیی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەیە پێیان وایە تاقە ڕێگەی ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی هێشتنەوە و پشتگیرییە لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران.
هەرچەند وڵاتانی ئەورووپی بەڵێنیی ئەوەیان بە ئێران داوە لە بەرانبەر ئەو گەمارۆیانەدا پشتگیریی بکەن، بەڵام هەتا ئێستا بە کردەوە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە، چونکە بەپێی هەڕشەکانی ئەمریکا هەر وڵاتێک درێژە بە ئاڵووێری بازرگانیی نەوت و پەیوەندیی بانکی بدات، دەکەوێتە بەر سزا و گەمارۆکانی ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گەڕێندرایەوە و بەتایبەتی کەرتەکانی نەوت، وزە و کەشتیوانی و دامەرزراوە ئابووری و بانکییەکان و ئێرانیش سوورە لەسەر ئەوەی نەوتەکەی بفرۆشێت و رووبەڕووی ئەمەریکا ببێتەوە.
لە چوارچێوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زیاتر لە 700 کەسایەتی و دامەزراوە و کۆمپانیای جیاوازی سەر بە ئێران و پەیوەندیدار بە ئێران کە 300 نموونەیان نوێن، خراونەتە لیستەی ڕەشی گەمارۆکانەوە.
باسنيوز
