ئێران خۆی بۆ سزاكانی ئەمەریكا ئامادە دەكات

ئێران خۆی بۆ سزاكانی ئەمەریكا ئامادە دەكات
ھاوكات لەگەڵ كەوتنە بواری جێبەجێكردنی گەمارۆكانی واشنتن بۆ سەر تاران، دانیشتنی پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستیپێكرد.

ماڵپەری پەرلەمانی ئێران بڵاویكردەوە، كە بە ئامادەبوونی 220 نوێنەر، راپۆرتی گشتی كۆمسیۆنی ئابووری سەبارەت بە چۆنیەتی ھاوكاری كۆمسیۆن بۆ بەرھەمی ناوخۆیی و چاودێری بەسەر یاسای 44ی دەستوور و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە دەستیپێكردووە.

ھاوكات باس لە پرسەكانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی لەوانە دروستكردنی یەكەی پیشەسازی ھێزە دەریایەكانیش دەكرێ.

ھەروەھا ئاماژە بەوە دراوە كە وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، ئامادەی دانیشتنەكە دەبێ بە مەبەستی وەڵامدانەوەی چەند پرسێك پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوە.

جێی ئاماژەیە لە دوو رۆژی رابردوودا پەرلەمانی ئێران دوو بڕیاری گرنگی دەركرد كە ھێزە چەكدارەكانی ناچار دەكرد لە ئەگەری زیان گەیاندن بە بەرژەوەندیەكانی ئێران كاردانەوەی كرداریان ھەبێ.


K24
Top