بێنیامین ناتانیاھو: بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان بۆسه‌ر ئێران ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی مێژووییه
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه نووسینگه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، بێنیامین ناتانیاھو له باره‌ی دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا گوتوویه‌تی: سوپاس سه‌رۆك تره‌مپ بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه مێژووییه‌ت، بێ گومان سزاكان به‌ڕێوه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی گوتووه: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌م كه جارێكی دیكه سزاكان به ته‌واوی به‌سه‌ر رژێمی ئێرانی خوێن‌ڕێژ و بكوژدا، بسه‌پێندرێته‌وه كه ھه‌ڕه‌شه له سه‌رانسه‌ری جیھان ده‌كات.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌و سزایانه‌ی كه واشنتۆن به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندوویه‌تی، كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون و ئهنجامهكانشی دیارن له‌وه‌ی كه ریال شكاوه و ئابووری ئێرانیش پاشه‌كشه‌ی كردووه.
چاوه‌ڕان ده‌كرێت له شه‌شی ئه‌م مانگه، قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا تایبه‌ت به پیشه‌سازی، نه‌وت و غاز به‌سه‌ر ئێران‌دا بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می سزا ئابوورییه‌كان له شه‌شی مانگی ئابی رابردوودا به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو.
