دەنگۆیەك لەبارەی وازهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا بڵاودەبێتەوە
لەمبارەیەوە رۆژنامه‌ی (پۆسته) پرسیاری له بیناڵی یڵدرم كردووه ئایا راسته كاندیدی ئاكپارتییە بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ؟ ئەویش رەتی كردووەتەوە و گوتوویەتی ئه‌و ده‌نگۆیانه درۆن و راست نین، هه‌ر میدیایه‌كیش شتی وای بڵاو كردبێته‌وه، بڕوای پێمه‌كه‌ن.
به‌ڵام ماڵپه‌ڕی (سۆڵ)ـی توركی بڵاوی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده بیناڵی یڵدرم بڵێت درۆیه و نابمه كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆڵ، ئه‌و هه‌ر كاندیدێكی به‌هێزه و ئه‌گه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوای لێ بكات، ناتوانێت ره‌تی بكاته‌وه.
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكی ئێستەی په‌رله‌مانی توركیایه و پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران بوو. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر نزیكی ئه‌ردۆغانه و پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ بووه، هه‌روه‌ها له كابینه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلوش وه‌زیری گواستنه‌وه بوو.
باسنيوز
