ئه‌مه‌ريكا: زۆر نیگەرانین لە هێرشی توركیا بۆ سەر هەسەدە
گوتيشى: ئێمه به‌رده‌وامين له پهيوهنديكردن به توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى (هه‌سه‌ده)وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه.
لە چەند رۆژی رابردوودا تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی کۆبانێ و گرێ سپییان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا چوار شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ى توركيا، هه‌سه‌ده رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره ده‌يه‌وێت فشاره‌كانى سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌ى هه‌جين كه‌مبكاته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ فه‌رمانده‌يى گشتيى هه‌سه‌ده به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و ته‌واوى ئۆپراسيۆنه‌كانى له دژى چه‌كدارانى داعش راگرت، تا ئه‌و كاته‌ى توركيا كۆتايى به هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان ده‌هێنێت.
له به‌ياننامه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌دا هاتووه: ده‌وڵه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانى له سنوورى باكوورى سوورياوه له دژمان زياتر كردووه، به تايبه‌تى دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و له سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌ى چوار لايهنهى ئه‌سته‌نبوڵدا.
هه‌روه‌ها هاتووه، شه‌وى رابردوو، سوپاى توركيا راسته‌وخۆ ده‌روازه‌ى شارى گرێ سپى سنوورى بۆردومان كردووه و به‌و هۆيه‌وه پاسه‌وانێكى سنوور گيانى له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش باس كراوه، كه ئه‌و هێرشانه راسته‌وخۆ پشتيوانيكردنى ده‌وڵه‌تى توركيايه له رێكخراوى داعش و له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ماهه‌نگى راسته‌وخۆى هه‌ردوولايه‌ن هاتووه.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات داوايكردووه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سنوورێك بۆ هێرشه‌كانى توركيا دابنێت و هه‌ڵوێستێكى روونى له‌و باره‌يه‌وه هه‌بێت، به تايبه‌تى هه‌وڵه‌كانى توركيا بۆ هێشتنه‌وه‌ى داعش و هاوكاريكردنى كه پێچه‌وانه‌ى ستراتيژى هاوبه‌شه‌كانمانه له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش.
k24
