یەکێتیی ئەورووپا هەوڵی پلانی ئێران بۆ تیرۆر لە دانیمارکی ئیدانە کرد
یەکێتیی ئەورووپا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەوڵانەی ئێران بۆ تیرۆری دەژبەرانی خۆی لە ئەورووپا، جەختی کردووەتەوە نابێ ئەو ڕووداوانە ببنە هۆی لاوازبوونی پشتیوانیی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا سەرەڕای باسکردنی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی ئەورووپا بخاتە مەترسییەوە، بە میدیاکانی گوتووە ئێمە هەڕەشەکانی ئێران بە جیدی دەگرین و هەر ئەندامێکی یەکێتیی ئەورووپا کە بکەوێتە ژێر مەترسیی تیرۆروە پشتگیریی دەکەین.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی ئێرانی کە ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی نەرویجی پێ بووە، لەلایەن پۆلیسی دانیمارکەوە دەستگیر کرا کە بەتەما بووە چالاکوانێکی سیاسیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز لەو وڵاتە تیرۆر بکات و ئەمە بووەتە مژاری میدیاکان و لە کاردانەوە بەم هەوڵەی ئێران، دانیمارک باڵیۆزی خۆی لە تاران کشاندەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی بە پیلانی دوژمنان و بەتایبەت دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بۆ تێکدانی پەیوەندیی ئێران و یەکێتیی ئەورووپا وەسفی دەکات.
باسنيوز
