شا سەلمان لە شەش ملیار دۆلار قەرزی وڵاتەکەی خۆش دەبێت
بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە، کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 30/10/2018 بە سەرۆکایەتیی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە ئەنجام درا، تاوتوێی هاوکاریی سعودیە و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ”خێری مرۆڤایەتی“ کراوە و بە خۆشحاڵییەوە پەسەند کراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی سعودیە داواکاریی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی بۆ لێخۆشبوون لە زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری قەرزی وڵاتەکەی لەسەر وڵاتانی هەژاری قبوڵ کردووە و سعودیە لەو قەرزانەی خۆی خۆش بوو.
باسنيوز
